به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم شەوی ڕابردوو پێشوازی له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و شاندی یاوه‌ری كرد .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا رایگه‌یاند،" هه‌رێم فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌بێت و به بایه‌خه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندنی هاوبه‌ش، له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ڕوانێت".
رونیشیكرده‌وه،" سه‌رۆكی هه‌رێم باسی له په‌یوه‌ندنی مێژینه‌ى هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتیوانیى به‌رده‌وامى ئێران بۆ هه‌رێمى كوردستان له كاته سه‌خته‌كاندا كرد".
راگه‌یاندراوه‌كه ئاشكراشیكرد،" محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وێڕاى دوپاتكردنه‌وه‌ی خواستى تاران بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه مێژویییهكانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانى به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه موشه‌كیانه‌ی كرانه سه‌ر هه‌ولێر نیشاندا و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئێران ده‌یه‌وێت ناوچه‌كه ئارام و سه‌قامگیر بێت و بوونی سه‌قامگیری و په‌یوه‌ندیی ئابوری و بازرگانیی باش، له به‌رژوه‌ندیی هه‌ردولادایه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو،" تاوتوێكردنی دۆخی عێراق به‌گشتی، شه‌ڕی داعش و بونی هاوپه‌یمانان له عێراق، هه‌ڵبژاردنی داهاتوی عێراق، رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، فراونكردنى په‌یوه‌ندییه ئابوری و بازرگانییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و جوڵه‌ی بازرگانیی سه‌ر سنوره‌كانی نێوانیان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و په‌ره‌سه‌نده‌كانی ناوچه‌كه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه بون".